خۆراگری:ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندان،دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی سەقز بە ناوەکانی مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکار لەلایەن لقی یەکی دادگای ئەو شارە بێ تاوان ناسێندران. شایانی باسە کە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دۆسییەکی جیاواز لە لایەن دادگای شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندە بە دژی ڕێژیم “عوسمان ئیسماعیلی” سزای٦ مانگ بەندکران و مەحموود” ساڵحی” سزای ٣مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێدرابوو کە ماوەی سزاکەیان بۆ کرابوو بە پێبژاردن و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان لە بەندیخانە ئازاد کرابوون. تویتیر:@xoragri سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)