خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ هەتاوی ٩ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزشکی ٢٩ ساڵە، ئەبووبەکر پزشکی، فەرزاد پزشکی ٣٣ ساڵە، کەریم پزشکی، ڕەفیق پزشکی ٤٠ ساڵە، بێهزاد پزشکی ٣٢ ساڵە، سەلاح پزشکی ٤٧ ساڵە، جەمال مروەتی ٤٦ ساڵە و سەعید ڕەشیدی ٦٠ ساڵە دوای نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە لەگەلیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرانەوە.
ئەم هاووڵاتیانە لە ماوەی دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتیانە کە لە ڕەشبگیریەکەی مانگی خەزەڵوەر ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری بانە دەستبەسەر کرابوون، کەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەل حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کراون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners