هێرشی ئیتلاعاتی سوپای پاستاران بۆ سەر بنەماڵەی چالاکی سیاسی کورد لە شنۆ

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاستاران هێرشیان کردۆتە سەڕ ماڵی لوقمان عەزیزی،بەندکراوی سیاسی پێشوو و هەوڵیان داوە کە لەیلا نەڵیوانی هاوسەری لوقمان عەزیزی و ژیار عەزیزی تەمەن ٩ساڵ دەستبەسەر بکەن کە خەڵکی شنۆ ئیزنی ئەوەیان نەداوە دەستبەسەریان بکەن. جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی کوڕی ناوبراو بە ناوی محەممەد سەدیق عەزیزی لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی پادگانی تاران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail