خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی گوڵاڵە مورادی خەڵکی پیرانشار لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەڕبرین بە ناڕوونی چارە نووسی پاش ١٠ مانگ بەندکران مانی لە خواردن گرت. جێگای ئاماژەیە “گوڵاڵە مورادی” ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی”و”تاهیر بەزازی” لە لایەن ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە کرابوون و دوای لێکۆڵینەوە کوڕەکانی ئازاد کران و ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و دوای تێپەڕبوونی ٤٥ڕۆژ لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail