دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆراگری:ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە بە ناوی کییومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کییومەرس لەتیفی یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی شاری سنە بووە و ناوبراو لە هاوینی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاستاران دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسە کە تائێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners