خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی سەعید قادری رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ هەتاوی لە یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەریوە چوونی دادگا ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەلوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە رەشبگیریەکەی شاری بانە لە گەڵ ٣٦ کەسی تر لە شارە جیاکانی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەلگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پال ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
توییتر:@xoragri ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner