گواستنەوەی ئارام مورادیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە

خۆراگری:ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارام مورادیان خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ ٤هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سەیوان منبەری”کوڕی هشمەت ، “ئارەش منبەری کوڕی حوسێن ، “میلاد منبەری” کوڕی محەممەد ، ” زانیار منبەری” کوڕی ئەماناڵڵا ، خەڵکی گوندی نییەر و لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو و لە بوونی مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو. ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کراوە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.co (https://xoragry@gmail.co/)