پێنج هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار دوای دوو هەفتە دەستبەسەر کرانیان جارەنووسیان نادیارە


خۆڕاگری: دوای تێپەربوونی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتی خەلکی پیرانشار کە بە بێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی یاسای لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون تا ئێستاش سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان چارەنووسیان نادیارە.
شایانی باسە ڕۆژی یەکشەممە ٩و١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری پیرانشار ٥هاووڵاتی بە ناوەکانی “فریاد شیلان” و ” عەلی عومەر پوور” خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و “ئەیوب حەدیسی” و ڕەحمان خدمت گوزار” خەڵکی شاری پیرانشار و ” موراد مامەڕەش” خەلکی پەسوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner