‌ ڕەزا مەلازادە زیندانی سیاسی کورد دوای زیاتر لە ١٠ساڵ بەندکران ئازاد کرا

خۆراگری:بەندکراوی سیاسی کورد(ڕەزا مەلازادە)خەڵکی شاری سەڵماس کە پێشتر حوکمی ١٥ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا بوو ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان دوای تێپەر بوونی ١٠ساڵ و ٦مانگ لە حوکمەکەی لە زیندانی بەرازجان سەر بە پاڕێزگای بوشەهەر ئازاد کرا. ڕەزا مەلازادەلە هاوینی ١٣٩٠ لەلایەن هێزەکانی سپای پاستاران لە پاوە دەستبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری کرماشان. ناوبراو ساڵی ١٣٩١ لەلایەن دادگای شۆڕش لە شاری تاران بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی حوکمی ئێعدامی بەسەر دا دەسپێندرێ کە دواتر ئەو حوکمە بۆ ١٥ساڵ بەند کران کەم کرایەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner