خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی سەربازێکی کورد بە ناوی(محەممەد سەدیق عەزیزی)کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتەشەوە دەستبەسەر و بؤ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. جێگای ئاماژەیە لوقمان عەزیزی باوکی ئەو سەربازە لە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو. لوقمان عەزیزی لە ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و زێدی خۆی بەجێهێشت. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner