خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد ” پەیام ئەنوەری” خەڵکی شاری بانە بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بانە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و سزاکەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ساڵ و ٩مانگ بەندکران کەم کرابوویەوە.
ئەو هاووڵاتییە دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کرا و مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com