بەندکراوی سیاسی کورد جەلال وەفایی بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “جەلال وەفایی” کوڕی حاجی عومەر خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو کە دواتر بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە بەرژەوەنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی “پەیمان ڕوستەمی” سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو و ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com