ئازاد بوونی فەرزاد سامانی لە بەندیخانەی شاری ورمێ بە دانانی ٢میلیارد تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی کورد “فەرزاد سامانی ” خەڵکی شاری مەهاباد پاش ١٣مانگ ناڕوونی چارەنووسی بە دانانی ٢میلیارد بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی شەممە٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە ڕەشبەگیری و لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو.
دواتر مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کران و دوایی تێپەڕینی ٩مانگ لە دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملی ،لە ڕۆژی دادگا و لە کاتی ئامادە بوونیان لە لقی ١ ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” ی بە سەردا سەپێندرا بوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com