‌هاووڵاتی هاشم مورادی خەڵکی شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا

خۆڕاگری: لە ماوی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “هاشم مورادی ” خەڵکی شاری پیرانشار کە لە لایەن دادگا سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش ٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بە ڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر مانگی ڕیبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com