ئازادبوونی دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “موراد ساعی ” تەمەن ٢٧ساڵ و خەڵکی گوندی ڕەحیم ئاوا و ” سیامەند خوارزم” تەمەن ٢٦ساڵ و خەلکی گوندی عەلی ئاوا سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)