ئازادبوونی هاووڵاتی کارزان ڕەزایی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “کارزان ڕەزایی” خەڵکی گوندی پێڵە سەر بە شاری مەریوان پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەرکران بە بێ بوونی مافی گرتنی پارێزەر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com