بانگهێشت و لێپێچینەوەی چالاکێکی مافی ژنان خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی ژنان بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگهێشتی یە کێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا و دوای چەند کات ژمێر ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە نابراو پێشتر ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی سزای ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)