ئازادبوونی دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “میلاد منبەری” کوڕی محەممەد و “سەیوان منبەری” کوڕی هیشمەت و خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە دانانی هەر کامیان ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی”ئارەش منبەری کوڕی حسێن و ” زانیار منبەری” کوڕی ئەماناڵڵا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com