هاووڵاتی سۆران شەریفی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “سۆران شەریفی” خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٧ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە تا بە ڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان، بە سەرۆکایەتی دادوەر “پەیمان ڕۆستەمی”، سزای٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و سزاکەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە وەک خۆیی پشتڕاست کرا و ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانان پێی ڕاگەیاندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com