خۆڕاگری : هاووڵاتی”ئیبراهیم تاریمورادی” تەمەن ٥٥ساڵ و کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی گوندی هەمرۆڵە سەر بە شاری سنە لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕژیم لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکران و ٣٠میلیۆن تمەن پێبژاردنی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم تاریمورادی لە رۆژی “شەممە ٢ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی” بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یە کێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری سنە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان و پاشان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە” ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی” بە دانانی بارمتەی “٢٠٠میلیۆن تمەنی” بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com