دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کاوە شێرزاد” تەمەن ٣٢ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسە و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتاوەتە سەر دووکانی ڕۆن گۆڕینی نابرا و دەستبەسەر یان کردوە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەر کرانی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)