گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر چالاکانی مافی کرێکار لە شاری سنە

خۆڕاگری : ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی تەلەفۆنی و بە ناردنی بانگهێشت نامە و دیاریکردنی کات بۆ هاتن بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی لێپێچینەوە، گوشاریان خستووەتە سەر چالاکانی مافی کرێکار لە شاری سنە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو چالاکێکی بواری مافی کرێکار بە ناوەکانی “عیسا مورادی” و “ڕامین کەریمی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ئاگادا کرانەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی خۆیان بە ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە بناسێنن و هەروەها هاوکات چالاکێکی دیکەی بواری مافی کرێکار بە ناوی” ئیقباڵ شبانی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا و نابراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەی دەستبەسەرکرانی لێ کرا و دوایی چەند کاتژمێر لێپێچینەوە ئازاد کرا.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com