دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” محەممەد سەلیمی ” تەمەن ٢٨ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتابوویە سەر دووکانی ئەو هاووڵاتییە و نابراویان دەستبەسەر کردبوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەکرانی لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)