دەستبەسەرکرانی چالاکێکی بواری مافی کرێکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکار بە ناوی “خەبات دهدار”خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵآتییە لە بەر دەستدا نییە.
نابراو پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپیندرا بوو و ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی پاش کۆتایی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)