چالاکی سنفی و مامۆستای قوتابخانە شەعبان محەممەدی ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چالاکی سنفی و مامۆستای قوتابخانەی شاری مەریوان ” شەعبان محەممەدی” لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لە گەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتەپاڵی لە بەردەستدا نییە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com