خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد “سەید محەممەد حوسێنی” خەڵکی شاری نەغەدە کە پێشتر سزای ٤٠ساڵ بەندکرانەکەی لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشا ببووە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد سزای ٨ساڵ دورخرانەوەی بۆ شاری هریس سەر بە پارێزگای تەورێزی بە سەردا سەپێندرا و لە داهاتوو دا ئازاد و ڕەوانەی ئەو شارە دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی دوایی جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کاتی گەڕانە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای لێپێچینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرابوو.
دواتر مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا وڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیندرا بوو و دواتر سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری بۆ پێداچوونەوە بۆ جاری دووهەم درا بە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com