دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی “سەعید قادری” تەمەن ٣٠ساڵ و ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی کوڕە مامەکەی بە بە ناوی ” ڕامین قادری” تەمەن ١٨ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەر دەستدا نییە.
هەروەها سەعید قادری پێشتر ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)