‌ ‌ بەندکراوی سیاسی کورد سلێمان کەریم پوور بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێ درا

خۆڕاگری : ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی “سلێمان کەریم پوو” خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێ درا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی خوڕخوڕەی دەشتی شاروێرانی سەر بە شاری مهاباد لە شوێنەک بە ناوی “شەبەک” لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ‘خالید محەممەدزادە” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون و پاش ٦٦ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئەمنییەکانی شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد گوازرا بوونەوە.
هەروەها نابراو ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا و پاش ماوەیەک لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا و ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com