٥هاووڵاتی کورد لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کران

خۆراگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی ٥هاووڵاتی بەناوەکانی “موراد ساعی” و هاوڕێ خوارزم” و ئاسۆ شێخە” و “سیامەند خوارزم ” و “ئەیوب موسا” خەڵکی شاری شنۆ لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کران.

جێگای ئاماژەی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییان “موراد ساعی ” و “ئاسۆ شێخە ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا بوون و ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “سیامەند خوارزم” و ڕۆژی هەینی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییان “ئەیوب موسا” و “هاوڕێ خوارزم ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre