خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی” فەرزاد مورادیان” تەمەن ٥٠ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگهێشت کرا بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو بە هۆیی ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەر نادیار بوونی چارەنووسی براکەی بە ناوی “ئارام مورادیان” کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ ٤هاووڵاتی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوو بانگەهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)