دەستبەسەرکرانی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکار بە ناوی “ڕێبوار عەبدوڵڵاهی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە .
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)