خؤراگری : ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “زەمانە زێوییە” تەمەن ٢٩ساڵ وخەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو دەرچوویی زانکۆیی پەیام نور لە بواری ماف ناسییە و پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی پاڵ پشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگا سزای ٥٠قامچی و ١میلیۆن ٨٠٠ هەزارتمەن پێبژاردەی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)