خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستایەکی قوتابخانەی شاری مەریوان بە ناوی ” شەعبان محەممەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
جێگای ئاماژەیە کە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لە گەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە شوێنی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتەپاڵی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)