خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستای زمانی کوردی “کەیوان مینوویی خەڵکی گوندی نی سەربە شاری مەریوان پاش ٢مانگ ٢٠ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ژێر لێکۆڵینەوە بە دانانی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ئازااد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٥ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی ” محەممەد ئەحمەدی” و ” ئیدریس بەهرامی “و” فەرید درەخشانی “و” عەبدوڕەحمان ئەشتەک”و” عەبدوڕەحمان ئەفشاری” خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان کرابوو. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)