خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” موراد مامەڕەش” خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بانگهێشت و دەستبەسەر کرا .
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا لە شاری پیرانشار ٥هاووڵاتی بە ناوەکانی “فریاد شیلان” و ” عەلی عومەر پوور” خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و “ئەیوب حەدیسی” و ڕەحمان خدمت گوزار” خەڵکی شاری پیرانشار و ” موراد مامەڕەش” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کران و کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)