بەندکراوی سیاسی کورد یاسر ئەدوایی بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێدرا

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد “یاسر ئەدوایی ” تەمەن ٢٨ساڵ و خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “یاسرئەدوایی” جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر كرا و دوای تێپەڕاندنی ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو دواتر ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوانە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دووایی لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە..
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)