دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی دیکە لە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فریاد شیلان” و ” عەلی عومەر پوور” خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان ئەو شارە کران.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەوە چوارەمین کەسە کە لە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانیان لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)