دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ

خۆڕاگری : ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” سەهیب یارئەحمەدی” تەمەن ٢٣ساڵ و خەڵکی ناوچەی کڵاش سەربە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)