‍ لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو ١٢هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران

خۆڕاگری: لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو ١٢هاووڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە هۆیی نادیار و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان یان ڕەوانەی شوێنی نادیار کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو برا بە ناوەکانی “دانا ئەحمەدپوور” و”زانا ئەحمەدپوور” کوڕی ساڵح و خەڵکی شاری بانە پاش بانگهێشتیان بۆ یە کێک لە ناوەندە ئەمنییەکان شاری بانە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” سەهیب یارئەحمەدی” تەمەن ٢٣ساڵ و خەڵکی ناوچەی کڵاش سەربە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٩و١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری پیرانشار ٥هاووڵاتی بە ناوەکانی “فریاد شیلان” و ” عەلی عومەر پوور” خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و “ئەیوب حەدیسی” و ڕەحمان خدمت گوزار” خەڵکی شاری پیرانشار و ” موراد مامەڕەش” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کران.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستایەکی قوتابخانەی شاری مەریوان بە ناوی ” شەعبان محەممەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “زەمانە زێوییە” تەمەن ٢٩ساڵ وخەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکار بە ناوی “ڕێبوار عەبدوڵڵاهی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کاردۆخ حەسەن نژاد” خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییە کان دەستبەسەو ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com