ناڕوونی چارەنووسی کارزان ڕەزایی دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە ١مانگ لە دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆراگری: هاووڵاتی “کارزان ڕەزایی” چالاکی بواری مافی کرێکار و خەڵکی شاری مەریوان پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ئەو شارە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە و هەروەها نابراو لە یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان لە ژورری تاکەکەسی ڕاگیراوە و لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)