سمکۆ مەعروفی بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی مەرەخەسی پێدرا

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد ” سمکۆ مەعڕوفی” خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی مەرەخەسی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “سمکۆ مەعرووفی” ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی شاری بۆکان دەسبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕۆپاگاندا بەدژی ڕێژیم” سزای ١ساڵ بەندکران و ٢ساڵ ستاندنەوەی مافی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرا بوو ڕۆژی چوارشەممە١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندن و جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.p