سەرەڕای توشبوون خەدیجە مەهدی پوور بە پەتای کڕۆنا هیچ چارەسەرێکی پزشکی بۆ نەکراوە

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد “خەدیجە مەهدی پوور” خەڵکی شاری ئیلام سەرەڕای توشبوون بە پەتای کڕۆنا و ناجێگر بوونی تەندروستی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام تا ئێستا لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانە هیچ هەوڵێکی جیدی بۆ نەدراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە نەکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە هاووڵاتی “خەدیجە مەهدی پوور” نەخۆشی سەرئێشە و هەوەها بوونی برین لە چاوی بوەتەهۆیی ناسەقام گیر بوونی تەندروستی لە بەندیخانە و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی لە لایەن بەر پرسان و پزیشکانی بەندیخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەدراوە و تەنیا یەک جار ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و بۆ چارەسەر چاوێلکەی پێ درابوو.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان و پاش ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کرابوو و دواتر بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ڕێزی بە علی خامنەیی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیلام بە پشتبەستن بە مادەی ١٣٤ی یاسا سزای ١ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com