دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی مافی ژنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو چالاکی مافی ژنان بە ناوەکانی “سۆما شاپری”و”مەهسا محەممەدی” خەڵکی شاری سنە لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنان کران.
هەروەها ئەو دوو چالاکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بە شێوەی ڕۆژانە دەگوازرێنەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و شەوانە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەمان بەندیخانە.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com