دادگایی کرانی دوو چالاکی مافی کرێکار لە لایەن دادگای شاری سەقز

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو چالاکی بواری مافی کرێکار بە ناوەکانی “مەحموود ساڵحی”و ” عوسمان ئیسماعیلی” خەڵکی شاری سەقز لە لایەن لقی ٣ی دادگای ئەو شارە بە تۆمەت پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی کران.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر”عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گرتنگەکانی شاری سەقز گوازرابویەوە بۆ یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و هەروەها ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دۆسییەکی جیاواز لە لایەن دادگای شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم “عوسمان ئیسماعیلی” سزای٦ مانگ بەندکران و مەحموود” ساڵحی” سزای ٣مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێدرابوو کە ماوەی سزاکەیان بۆ کرابوو بە پێبژاردن و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان لە بەندیخانە ئازاد کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com