ئەساسنامە

ئەساسنامە ئەنجومانی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەتا
زیندانییە سیاسییەکان لە نێو هەموو گەڵ و نەتەوەیەکی زۆر لێکراو دا بەشێک لە شێلگرترین تێکۆشەرانی ڕێگای
ڕزگاری و بەختیاری کۆمەڵن.زیندانییە سیاسییەکانی گەلی کورد بەتایبەتی لە ئێران دا کە دەگەڵ ڕێژیمێکی دژی گەلی
بەرەو ڕوون زیاتر لە هاوزنجیرەکانیان لە نێو گەلانی دیکە دا دەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە و مەترسیی گیانی بەرەوڕوو
دەبن و هەر بؤیەش پتر جێگای ڕێز و ئەمەگناسی و ئافەرینن.زۆر لە زیندانییە سیاسییەکان لە ئێران دا بە ناڕەوا
حوکمی ئێعدامیان بە سەر دا دەسەپێ بەڵام بێ ترس لە مردن ،بەگژ جەلادەکان دا دەچنەوە تا دوا هەناسە بە بیروباوەڕی
خۆیان و ئامانجی گەلەکەیان وەفادار دەمێننەوە ئەوانەش کە حوکمی سووکتریان بە سەر دا دەبرێ هەموو ئازار و
جەزرەبەیەکی زیندان و هەموو دووریی ئازیزان و تەنانەت ڕۆژ ڕەشی و بێ بەشیی بنەماڵەکانیشیان بە ورەی
شۆڕشگێرانە لە خۆ دەگرن، هەر بۆ ئەوەی سەر بۆ دوژمن نەوی نەکەن و حورمەتی خەبات و تێکۆشان
نەشکێنن.
هێندێ جاریش ڕێ دەکەوی کە زیندانییە سیاسییەکان شێرانە زنجیری دیلی دەپسێنن دەرکی زیندانان دەشکینن
دەگەرێنەوە نێو کۆڕی خەبات )سەر لە نێو تێ هەڵدەچنەوە(.دیارە هەموو ئەمانە شیاوی ڕێز و مایەی شانازین.بە
ڕاشکاوی دەبێ بڵێین بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان بە زۆر هۆ کە بەشێککیان بە دەر لە ئیرادەی
ڕێبەرایەتی بزووتنەوەن، نەیتوانیوە بەو جورەی پێویستە بە زیندانییە سیاسییەکان و بنەماڵە بەرێزەکانیان ڕابگا و
پاداشێکی هەرچەند نیوەچڵ بە فیداکارییەکانیان بداتەوە.بویە وەک هەوڵدانێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەوەی لە
دەست و چووەو بۆ پرکردنەوەی کەلێنێکی وا بەر چاو لە بە جێ گەیاندنی ئەرکی شؤڕشگێرانەی بزووتنەوە دا لەسەر
داواو دەستپێشخەریی هێندێک لە زیندانییە سیاسییە ڕزگار بووەکان)ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان(پێک هاتووە کە ئەرک و ئامانجەکانی لەم ئەساسنامەیە دا گەڵاڵە کراون.
فەسڵی یەکەم
ناو و پێناسەی ئەنجومەن بریتیین لە:
بەندی یەکەم
ناو)ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان(ە کە لە هەموو جێیەکی ئەم ئەساسنامەیە دا بۆ
کورتکردنەوی بە )ئەنجومەن( ناودەبرێ.
.
ئەساسنامەی ئەنجوومەنی زیندابییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەندی دووهەم:
زیندانی سیاسی کێیە؟زیندانی سیاسی بەو تێکۆشەرە نیشتیمان
پەروەرانە دەگوترێ کە بە هۆی تێکۆشانی مەدەنی و سیاسی و هەڵوێستی نەتەوایەتی وبیری دێموکراسی و ئازادی
وعەداڵەت و یەکسانی خوازی بەشدارییان لە خەباتی حەقخوازانەی گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا کردوە و لە
ئاکامی ئەو چالاکییانە دا لە لایەن دەسەڵات دارانی حکومەتی ئێرانەوە تووشی گرتن و زیندان و حوکم بوون.
فەسڵی دووهەم
بەندی سێهەم:
ئامانجەکان ئەنجومەن بریتیین لە :
۱ الف:ناساندی ئامانجی ئینسانیی زیندانییە سیاسییەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵەکانی دیفاع لە زیندانییە
سیاسییەکان و بە چەشنێکی گشتی بیروڕای گشتی لە جیهان دا .
۲ ب:یارمەتی بە ئازاد بوونی زیندانییە سیاسییەکان و هەر نەبێ کەمکردنەوەی حوکمەکانیان بە پشتیوانی بیروڕای گشتی
ئێران و دەرەوە کۆڕ و کۆمەڵەکانی دیفاع لە زیندانییانی سیاسی .
۳ ج:هەوڵی بنەبڕ کردنی ئەشکەنجەی لەشی و رووحی لە زیندانەکانی ئێران دا .
۴ د:یارمەتی ماددی و مەعنەوی بە زیندانییە سیاسییەکان و بنەماڵە بە ڕێزەکانیان بە پێی توانا .
۵ ه:هەر هەوڵێکی دیکە کە خزمەت بە قازانجی زیندانییە سیاسییەکان یان بنەماڵەکانیان بکا
فەسڵی سێهەم
بەندی چوارەم:
ئۆرگانەکانی ئەجومەن بریتین لە:
١ الف:کۆنفرانسی گشتی کە دوو ساڵ جارێک دەگیرێ دوای تاوتوێ کردنی کار و تێکۆشانی بەڕێوەبەری
ئەنجومەن بڕیاری پێویست دەدا و ئەگە پێویست بێ دەستکاری پێرەو دەکا و بەڕێوبەریی نوێ هەڵدەبژێرێ.
٢ ب:کۆنفرانسی نائاسایی کە لە هەلومەرجی تایبەتی دا دەگیرێ و لە حوکمی کۆنفرانسی گشتی دایە.
٣ ج:کومیتەی بەرێوبەری لە ماوەی بەرپرسایتی خۆیدا ئەرکەکان بەرێوە دەبات و هەیئەتی ئیجرایی و
بەرپرسیش هەڵدەبژێرێ و مانگێ جارێک کۆبوونەوە دەگرێ ولە بەرامبەر کۆنفرانس دا بەرپرسە.
٤ د:هەیئەتی ئیجرایی حەوتووی جارێک کۆبوونەوە دەگرێ و لە بەرامبەر هەیئەتی بەرێوەبەری دا بەرپرسە.
ئەساسنامەی ئەنجوومەنی زیندابییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۲۲
تێبینی)الف(:هەر کاتێک کۆمیتەی بەڕێوەبەری نەیتوانی بو چارە سەری گرفتێک یان کێشەیەک ڕێگەی چارە بدؤزێتەوە
دەتوانێ کۆنفرانسی پێشوو دەعوەت بکاتەوە،بەو مەرجەی دوو لە سێی ئەندامانی پێشوو بتوانن حازر بن.
تێبینی)ب(:بۆ چارە سەر کردنی کێشەکان دەتوانێ لەسەر داوای دوو لە سەر سێی بەڕێوەبەری یان دوو لە سەر سێی
ئەندامانی ئەسڵی ئەنجومەن کۆنفرانسی نائاسایی بگرێت.
تێبینی )ج(:کومیتەی بەڕێوەبەری کە لە حەوت کەس پێک دێ دەبێ سێ کەس وەک هەیئەتی ئیجرایی و یەک لەو سێ
کەسە وەک بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەری هەڵبژێرێ و بە پێی ئایین نامەی تایبەت کارەکانی ئەنجومەن لە نێو ئەندامان دا
دابەش بکا.بەرپرسی گشتی دەتوانێ لەسەر موافقەتی گشتی ئەندامانی ڕێبەری یەکێک لە ئەندامانی ڕێبەری وەک جێگر
هەلبژێرێ.
تێبینی )ه(:بەڕێوەبەری دەتوانێ بە زۆرینەی دەنگ سێ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەن لە کوردستان و دەرەوە بە پێی
پێویست وەک موشاویر هەڵبژێرێ.
فەسڵی چوارەم
بەندی پێنجەم:
الف: وەرگرتنی ئەندام:هەر زیندانییەکی سیاسیی دەتوانێ ببێتە ئەندامی ئەنجومەن ئەگەر:
الف:کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ و لەسەر خەباتی دژی ڕێژیمی ئێران گیرا
بێ
ب:باوەری بە ئامانجەکانی ئەنجومەن هەبێ.
ج:بۆ بە جێ گەیاندنی ئەرکەکانی ئەنجومەن تێبکۆشێ.
د: لانی کەم شەش مانگی زیندانی کێشابێ و یان لەسەر خەبات دا حوکم درا بێ.
ه:حەقی ئەندامەتی بدا
شێوەی وەرگرتنی ئەندام:
بۆ ئەو کەسەی ببێتە ئەندامی ئەنجومەن پێویستە
الف:دوو ئەندامی ئەنجومەن ناسێنەری بن
ب:بەڵگە و ناسنامەی زیندانی بوونی البێت یان دوو کەسی جێگای باوەری ئەنجومەن ناسێنەری بن
تێبینی)الف(:هەر دڵسۆزێکی بزووتنەوەی کورد ئۆگری پشتیوانی لە زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دەتوانێ ببێتە لایانگری ئەم ئەنجومەنە.
ئەساسنامەی ئەنجوومەنی زیندابییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
تێبینی)ب(:کۆنفرانسی ئەنجومەن بە پێشنیاری ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەو لایانگرانەی لە ماوەی نێوان دوو کۆنفرانس
دا لە کاری ڕێکخراوی ئەنجومەن دا چالاک بوون و بوونیان لە ئەنجومەن دا پێویستە،دەکاتە ئەندامی ئیفتخاری
ئەنجومەن.
فەسڵی پێنجەم:
بەندی شەشەم:
ئەرکە بنەڕەتییەکانی ئەنجومەن کە لە ڕێگەی ئەندامەکانیەوە جێبەجێ دەکرێن بریتین لە مانە:
الف:کۆکردنەوەی ناوی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو تۆمەتانەی لێیان دراوە،ماوەی
زیندانییەکەیان،شوێن و ڕۆژی گیرانیان،ئەو زیندانەی کە تێی دا ڕا گیراون و هەر زانیارییەکی بە سوود لە بارەی
ئەوانەوە.
ب:ئاگاداری لە وەزع لەش ساغی زیندانییەکان و چۆنییەتی پێڕاگەیشتنیان لە بارەی دەرمانی و خۆراکی و بە گشتی
پێداویستییەکانیان لە الیەن زیندان وانەکانەوە.
ج:ڕوونکردنەوە وەزعییەتی بنەماڵەیی زیندانییەکان:سەڵتی و خێزانداری،ژمارە و تەمەنی منداڵەکانیان،وەزعی
گوزەران و رادەی داهاتی بنەماڵەکان و ناسینی خزمانی نیزیکیان و هەر زانیارییەکی بە سوودی دیکە.
د:کۆکردنەوەی یارمەتی لە دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان بە مەبەستی یارمەتی بە ژیانی
زیندانییەکان،گرتنی وەکیل لەو جێگایانەی ئیمکانی وەکیل گرتن هەیە و لە هەموو گرینگتر یارمەتی بە ژیانی بنەماڵەی
ئەو زیندانییانە کە سەر چاوەیەکی داهاتیان نیە،بۆ ئەوەی ژیان و بەڕێوەچوونی خێزانەکانیانی لێ دابین بکرێ.
ه:بەسەرکردنەوەو پەیام ناردن بۆ زیندانییە سیاسییەکان و بنەماڵەکانیان لە بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان دا.
و:پێکهێنانی کۆبوونەوەو سیمینار بە مەبەستی زیاتر ناساندنی زیندانییانی سیاسیی و ئامانجە پیرۆزەکانیان بە بیروڕای
گشتی و ڕاکێشانی سەرەنج و پشتیوانیی ئەوان بۆ چارەنووسی ئەو تێکۆشەرانە.
ئەساسنامەی ئەنجوومەنی زیندابییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۴۴
فەسڵی شەشەم
داهاتی ئەنجومەن
بەندی حەوتەم:داهاتی ئەنجومەن لەو سەرچاوانەی خوارێ بە دەست دێ:
الف:هەقی ئەندامەتیی ئەندامان.
ب:یارمەتی دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد ڕێکخراوە و مروڤە خێرخوازەکان.
ج:داهاتی بنکە و بنیاد و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن.
تێبینی:ئەم ناسنامەیە دوای پێداچوونەوە لە لایەن کۆنفرانسی سێهەم و کۆبونەوەی بەرین لە دڕژەی کۆنفرانس دا لە
شەش فەسڵ و حەوت بەند حەوت تێبینی پەسەند کراوە.
۵۵
ئەساسنامەی ئەنجوومەنی زیندابییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان