هاووڵاتی چیا ئاقابەیگ پوور بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری بۆکان کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی”چیا ئاقابەیگ پوور” تەمەن ٢٨ساڵ و خەڵکی گوندی ڕەحیم خان سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ١ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری بۆکان سزای ١ساڵ و٦مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠قامچی و ٣٠میلیۆن تمەن سزای پێبژاردن بە سەردا سپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com