دەستبەسەر کرانی باوکی مزگێن پڵنگی لە لایەن هێزە ئەمنیییەکانی شاری ماکۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “کەماڵ پڵنگی” خەڵکی گوندی ملا حەسەن سەر بە شاری ماکۆ دوایی بڵاو بوونی هەواڵی کوژرانی “مزگێن پڵەنگی “کچە تەمەن ٧ساڵەکەی ( کە لە جادەی نێوان زەنجان – میانە بە دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەکان کوژرابوو) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ماکۆ بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەی لێ کرابوو کە نابێت هەواڵی کوژرانی منداڵەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو ببێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە جادەی نێوان شاری زەنجان – میانە ، پاش ڕانەوەستانی “سیپان پڵنگی” کوڕی “کەماڵ پڵگی” لە بەر نەبوونی گەواهینامە.
هێزە ئینتزامییەکان دەستڕێژ دەکەنە سەر ئوتۆمبیلی بنەماڵەی “کەماڵ پڵنگی” و بە هۆیی ئەو دەستڕێژە “مزگێن پڵنگی” کجی نابراو دەکوژرێ و “فەلەک پڵنگی ” خوشکی نابراو بریندار دەبێت.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320