دەستبەسەرکرانی ٢هاووڵاتی دیکە لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری :ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” ئاسۆشێخە ” و ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “موراد ساعی” تەمەن ٢٧ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕبردوو ئەوە چوارمین هاووڵاتییە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ دەستبەسەر دەکرێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانیان لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)