بەندکراوی سیاسی کورد شاکر باغی پاش ١٤ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد ” شاکر باغی ” خەڵکی شاری وان سەربە باکوری کوردستان پاش ١٤ساڵ بەندکران بۆ یەکەمین جار بە دانانی ٥میلیارد تمەن بارمتە ماوەی ١مانگ مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری خوراسان ناسراو بە بەندیخانەی کاشمەر ئازاد کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو پێشتر ڕۆژی دوشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جادەی نێوان شاری مەریوان -سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاشان گواسترابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
نابراو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و پارێزەرەکەی ئەو سزایەی بە نایاسایی ئەژمار و تانەی لەو سزایە دا، بەڵام سزاکەی لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی شاری سنە وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە و مانگی گەلاوێژی ١٣٨٨ی هەتاوی بۆ بەندیخانەی کاشمەر دورخرایەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com