هاووڵاتی دیاکۆ تارا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا

خۆڕاگری : ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی ” دیاکۆ تارا” کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی کێلە سپیان سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٦مانگ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)